راپۆرتە ئیسپانییەکان ئاشکرایانکردووە، داهاتووی ئیدرسۆن گۆڵپارێزی یانەی مانچستەر سیتی نادیارە، دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا گرنگییەکی جددی لەلایەن گالاتاسەرایەوە وەرگرتووە. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی مان سیتی بەدوای گۆڵپارێزێکی نوێدا بگەڕێت.
بژاردەی یەکەمی یانە ئینگلیزییەکە جەیمس ترافۆردە، گۆڵپارێزێکە پیپ گواردیۆلا بە باشی دەیناسێت دوو ساڵ لەمەوبەر بە نزیکەی 17 ملیۆن یۆرۆ بە بێرنلی فرۆشتبوو. لەو کاتەوە دوای دوو وەرزی ناوازە بەهاکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، لەو ماوەیەدا ڕۆڵی سەرەکی بینی لە سەرهەڵدانی یانەکەی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەنووس فابریزیۆ ڕۆمانۆ، لە ئێستاوە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەستیپێکردووە، یانەی مانچستەر سیتی خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی ئۆفەرێکی نزیک لە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بکات بۆ ئەوەی دووبارە گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزە تەمەن 22 ساڵەکە بکاتەوە.