کرۆس نهێنی وێنە بەناوبانگەکەی ئاشکرا دەکات

تۆنی کرۆس یاریزانی ئەڵمانی بیرەوەرییەکانی پەیوەندیکردنی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە لە ساڵی 2014 وەبیرهێنایەوە، کە بەشدارییەکی زۆری هەبوو لە بەدەستهێنانی دڵی هاندەرانی، سەرەڕای ئەوەی لە منداڵیدا هاندەری یانەکە نەبوو.

کرۆس دەڵێت "درێسەکەی فیگۆم لەبەرکردبوو لەگەڵ ڕیال مەدرید، ئەوکات نەمدەزانی دواتر چەندە یارمەتیم دەدات لە سۆشیال میدیا، هەمووان پێیانوابوو هەر لە منداڵییەوە مەدریدیست بووم... ئینکاریم نەکرد؛ ئەوە لە بەرژەوەندی مندا کاریکرد!"

کرۆس ڕوونیشیکردەوە، پێشتر هاندەری ڤێردەر بریمەن بووم، کە لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکان و سەرەتای ٢٠٠٠دا چێژی لە سەردەمێکی زێڕین وەرگرتووە، بەڵام دواتر بووە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی مێژووی یانەکە.

لەوەتەی لە ساڵی 2014 لە میونشنەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، تۆنی کرۆس 465 یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە، کۆمەڵێک نازناوی سەرنجڕاکێشی بەدەستهێناوە لەوانە پێنج نازناوی لالیگا، چوار نازناوی خول، جامی شا، هەروەها جامی سوپەر و جامی جیهانی یانەکان، ئەمەش جێگەی خۆی لە مێژووی یانەکەدا وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانەکانی چەسپاندووە.



PM:01:40:21/07/2025