قەتەر چووە کێبڕکێی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی 2036

لیژنەی ئۆڵۆمپی قەتەر بەشداریکردنی خۆی لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی لەگەڵ لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی سەبارەت بە میوانداریکردنی یارییە ئۆڵۆمپی و پارالۆمپیکەکانی ٢٠٣٦ پشتڕاستکردەوە، ئەمەش وەک بەشێک لە میکانیزمی نوێی هەڵبژاردنی شارە میواندارەکان.

شێخ جوعان بن حەمەد ئال سانی، سەرۆکی لیژنەی پێشنیارەکانی قەتەر ڕایگەیاند، "لە ئێستادا ژێرخانی وەرزشی 95%مان هەیە کە ئامادەیە بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیاد".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە باوەڕمان بە هێزی وەرزش و کاریگەرییەکانی هەیە لە کۆکردنەوەی گەلان و کولتوورەکان و بەهێزکردنی تاکەکان و کردنەوەی توانا مرۆییەکان، بەتایبەتی لەنێو گەنجاندا.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە وەرزشمان کردووەتە جێگەی سەرنجی ستراتیژی نیشتمانیمان، ئەمڕۆش ئاواتەخوازین ئەم ڕۆڵە لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا بەرز بکەینەوە.



PM:12:22:22/07/2025