جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئۆفەرەکەی ڕیال مەدرید و بەهای کۆناتێدا هەیە!

ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیال مەدرید ئۆفەری بۆ ئیبراهیما کۆناتی بەرگریکاری فەرەنسی ئامادەکردووە و بەنیازە لە گواستنەوەی هاوینەدا لە کۆتا خولەکدا ئۆفەرێک پێشکەش بکات بۆ ئەوەی هەوڵی گواستنەوەی بدات بە نرخێکی گونجاو.



بەگوێرەی ڕۆژنامەی لیکیپ، یانەی ڕیال مەدرید پێشتر پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە کردووە بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ئۆفەرێکی دارایی هەیە کە ڕەنگە یانەکە ڕازی بکات لەم هاوینەدا بیفرۆشێت، بەتایبەتی کە گرێبەستی ئەو یاریزانە لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.

لیڤەرپوول داوای لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات، کە ئیدارەی ڕیال مەدرید زۆر بە زۆریان زانیوە و تەنها 20 بۆ 25 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە، ئەمەش بە پشتبەستن بەوەی کە لیڤەرپوول تەنها 42 ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە لایپزیگەوە لە ساڵی 2021، ئەمە جگە لەو فشارانەی لەسەر یانە ئینگلیزییەکە دروست بووە، کە بەدەست کەمیییەکی زۆری هێڵی بەرگرییەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی دوای ڕۆیشتنی کۆنات بۆ بایەر لیڤەرکوزن و دووبارەبوونەوەی پێکانەکانی جۆ گۆمێز.

کۆناتی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بڕوات، بەڵام تەنها بۆ یانەی ڕیال مەدرید، چونکە یاریزانەکە بە تەواوی کراوە دەردەکەوێت بۆ ئەزموونێکی نوێ لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.



AM:11:50:24/07/2025