ئارسناڵ ڕەتیکردەوە داواکارییەکانی ڕۆدریگۆ گۆسی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید بۆ مووچە بەرزەکەی جێبەجێ بکات، بەمەش دانوستاندنە ئەگەرییەکانی نێوان هەردوولای ڕاگرت.
بەگوێرەی ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ئیدارەی گەنەرز ڕۆدریگۆی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەنین داواکاری مووچەکەی جێبەجێ بکەن، سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە کراوەیە بۆ گواستنەوەی بۆ لەندەن لەم هاوینەدا.
ئێستا داهاتووی ڕۆدریگۆ نادیارە، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە پلانەکانی خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر بۆ مۆندیالی یانەکانی ئەم دواییە دوورخرایەوە.
چەند یانەیەک کێبڕکێ دەکەن ئەو یاریزانە تەمەن 24 ساڵە، ئێستا لەنێویاندا ئەلنەسری سعوودی و مانچستەر سیتی ئینگلیزیدایە.
گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیال مەدرید تا ساڵی ٢٠٢٨ بەردەوام دەبێت، بەهای بازاڕیشی بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.