ئینگلتەرا لە ئیسپانیای بردەوە و نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپای ئافرەتانی بەدەستهێنا

هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئینگلتەرا نازناوی پاڵەوانێتی ئەوروپای پاراست، دوای ئەوەی بە لێدانی سزا لە ئیسپانیایان بردەوە دوای ئەوەی تا کاتی زیادکراو بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون.

لە گێمی یەکەمدا ئیسپانیا لە خولەکی ٢٥دا لە ڕێگەی کالدێنتییەوە گۆڵی پێشکەوتنی بەدەستهێنا، بەڵام ئینگلتەرا بەرپەرچی دایەوە و لە خولەکی ٥٧دا ڕوسۆ گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

لە خولەکەکانی دیکەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەنجامەکەدا نەبینرا، بۆیە یارییەکە بە لێدانی سزا ڕۆیشت. 


ئینگلتەرا سەرکەوتنی بەدەستهێنا  توانی3-1یاریەکە بباتەوە.



PM:11:08:27/07/2025