رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت وردەکارییەکانی گواستنەوەی شکستخواردووی دێنزێل دامفریزی بەرگریکاری ڕاست بۆ یانەی بەرشەلۆنەی لەم هاوینەدا ئاشکرا کرد، سەرەڕای هەوڵەکانی بریکارە نوێیەکەی خۆرخی مێندێز.
یاریزانە هۆڵەندییەکە ئاواتەخوازی ئەوە بوو پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنییەکە بکات و ڕازی بوو خۆی بخاتە ژێر ئیدارەی مێندێزەوە، کە زۆر ماندووبوون بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکە.
بەرشەلۆنە ئارەزووی ڕاستەقینەی خۆی نیشان دا و لە هەموو گۆشەنیگایەکەوە لێکۆڵینەوەی لە گرێبەستەکە کرد، بە تایبەت کە مووچەی دامفریز لە چوارچێوەی سەرووی مووچەدا بوو.
ئینتەر ئامادە بوو بڕگەی ئازادکردنی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ بە قیست قبوڵ بکات. بەڵام دۆخی سەختی دارایی یانەکە و نەتوانینی کاراکردنی یاسای 1:1 لە کاتی خۆیدا ڕێگری لە تەواوبوونی گرێبەستەکە کرد.
دامفریس ئامادەبوو تا کۆتا خولەک چاوەڕێ بکات، بەڵام بەرشەلۆنە نەیتوانی پێش کۆتایی مانگی تەمموز هەنگاوێکی یەکلاکەرەوە ئەنجام بدات.