یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و لیژنەی فێرگەکان کۆبوونەوە

بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی، کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەمەبەستی رێکخستنەوە و دەستکردنەوە بە کارو چالاکیەکان لە نێوان یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و لیژنەی فێرگەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێـمانی رایگەیاند" ئامانج لەم کۆبوونەوە رێکخستنەوەی فێرگەکانە لە ژێر چەتری یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و بەڕێوەبەرێتی وەرزشی سلێمانی، چونکە ناڕێکیەکی زۆر لە ناو فیرگەکان هەیە.

کاروان وتیشی" داواتان لێدەکەم بە زووی دەست بە کارەکان بکەن ئێمەش لە یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی هاوکارتانین، جگە لەوەی هەریەک لەم دەزگایانەش، ئاسایشی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانی و نوێنەرایەتی سلێمانی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراقیش بەبەردەوام هاوکارو پاڵپشتمان دەبن.

لەلای خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی لیژنەکە سوپاسی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانیان کرد بۆ ئەو متمانەیەی پێیان دراوە، داواشیان لە سەرۆکی یەکێتیەکە کرد کە هاوکارمان بن بۆ رێکخستنەوەی فێرگەکان.

ئاماژەیان بەوەشدا" دەمانەوێت بە پاڵشتی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەزووی دەست بە کارو چالاکیەکان بکەین بۆ ئەوەی بتوانین سەرجەم فێرگەکان بەپێی رێنماییەکان رێکبخەینەوە.


راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی



PM:12:15:31/07/2025