رۆژنامەی (ئاس) بڵاویکردۆتەوە، یانەی ڕیال مەدرید ڕووبەڕووی کێشە دەبێتەوە لە هەڵبژاردنی هێرشبەرێکی یەدەگ لە دوای مباپێ لەنێوان هەردوو یاریزانە لاوەکەی ئەندریک و گۆنزالۆ، چونکە یانەکە پێی باشە تەنها یەکێک لەو هێرشبەرانە بمێنێتەوەو ئەوی تر بڕوات.
هەردووکیان بەهرەمەندی ئومێدبەخشن، بەڵام گەنجن و پێویستیان بە کاتێکی بەرچاوی یاریکردن هەیە بۆ گەشەکردن، ئەمەش ئەگەری هەیە ناکۆکی لەگەڵ ڕۆڵی ئەوان وەک هێرشبەری سێیەم هەبێت.
- ئەندریک بیرۆکەی خواستن ڕەتدەکاتەوە و پێداگری لەسەر مانەوە دەکات سەرەڕای پێکانێک کە کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانی هەبووە. دڵنیایە لەوەی کە دەتوانێت خابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەر ڕازی بکات.
- لای خۆیەوە گۆنزالۆ لە جامی جیهانی یانەکاندا درەوشایەوە و گۆڵی گرنگی تۆمارکرد و تەماحێکی گەورەی نیشاندا، ئەمەش سەرنجی یانە گەورەکانی ئینگلتەرای بۆ خۆی ڕاکێشا. لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەولەوییەتی ئەو مانەوەیە لە ڕیال مەدرید کە گەورەترین خەونیەتی.
یانەکە بە وردی لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە دەکات، بەتایبەتی بەم زووانە بازاری گواستنەوەکان دادەخرێت، تا ئێستاش دیاری نەکردووە کێ درێسی ژمارە 9 وەردەگرێت.
بڕیارەکە پەیوەستە بە دانوستان لەگەڵ گۆنزالۆ (کە دوو ساڵی ماوە بۆ گرێبەستەکەی) و هەڵسەنگاندنی داهاتووی ئەندریک.