لاپۆرتا هۆشداری بە لامین دەدات

لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە لامین یامال ئاگاداردەکاتەوە کە یانەکەی گرنگە تا خۆی.

لاپۆرتا دەڵێت" لامین بەشێکە لە ناسنامەی بەرشەلۆنە، ئەو یاریزانێکە نوێنەرایەتی دڵی یانەکە دەکات".

 هەروەها دەڵێت" بەڵام لە تۆپی پێدا هەمیشە تیپ لە پلەی یەکەمدایە.  یاریزان تەنها کاتێک گرنگە کە بەهرەکەی بەکاربهێنێت بۆ خزمەتکردنی تیپەکە.

 لەکۆتایدا وتی" هیچ یاریزانێک ناتوانێت بە تەنیا نوێنەرایەتی تەواوی تیپەکە بکات”.



PM:12:53:01/08/2025