ریاڵ مەدرید گواستنەوەی تر ئەنجام دەدات

 خۆسێ فلیکس دیاز لە رۆژنـامەی مارکا ئاشکرای دەکات،گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانێکی ناوەڕاستی بەرگری  لە پێشینەی کارەکانی یانەی ڕیال مەدرید لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا دەمێنێتەوە و ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە کەمی بەرگریکارێکی ناوەڕاست دەکەن لە یانەکەدا.

بە قسەی سەرچاوەکە سالیبا بژاردەیەکی پەسەندکراوە، ئەو لە پێش کۆناتێیە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە گواستنەوەی سالیبا لە ئارسناڵەوە بە شێوەیەکی بەرچاو گرانتر دەبێت.

هەروەها سێ گەڕی یەکەمی لالیگا بۆ هەندێک لە یاریزانان زۆر گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر داهاتوویان بدەن.

ئەم رۆژنامەنووسە دەڵێ" بیرتان دەخەمەوە کە ڕیال مەدرید لە 30ی ئابی ساڵی ڕابردوودا لە دانوستاندا بوو بۆ فرۆشتنی سیبایۆس بە بیتیس.




AM:01:08:02/08/2025