دۆخی پێکانەکەی میسی لەچی ئاستێکدایە

لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لە خولەکەکانی یەکەمی یانەکەی ئینتەر میامی بەرامبەر نێکاسکای مەکسیکی لە جام  تووشی پێکان بوو. یارییەکە بە لێدانی سزا بە ئەنجامی 5-4 کۆتایی هات، دوای ئەوەی لە کاتی ئاساییدا بە ئەنجامی 2-2 یەکسانبوون.

لە خولەکی 11 مێسی تووشی پێکانێکی دیار بوو لە ماسولکەکانیدا، کاتێک لەگەڵ ئەلێکسیس پێنا بەرگریکاری یانەی نێکاسکا پێکدادا,لەسەر زەوی کەوتتوو چارەسەری وەرگرت بەڵام نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.

خافێر ماسکیرانۆ، ڕاهێنەری ئینتەرمیامی ڕایگەیاند، مێسی هەستی بە ناڕەحەتی کرد، بەڵام تا سبەی ناتوانین دەستنیشان بکەین کە چی بەسەر هاتووە، بەدڵنیاییەوە شتێک  هەیە، ڕەنگە جدی نەبێت، چونکە ئازارێکی زۆری نەبووە، بەڵام هەستی بە ئازار کردووە.



PM:12:56:03/08/2025