قەیران لە بەرشەلۆنە لەسەر کاپتنایەتی هەیە !

ڕۆژنامەی سپۆرت ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا ڕووبەڕووی قەیرانێکی نوێی ناوخۆیی بووەتەوە سەبارەت بە کاپتنی، بەو پێیەی یاریزانەکان پێداگرن لەسەر هەڵبژاردنی کاپتن لەسەر بنەمای پلە باڵاکان و ڕەتکردنەوەی دەستوەردانی کارگێڕی لەم نەریتە لەناو ژووری جلگۆڕین.

لە لایەکی دیکەوە یانەکە دەیەوێت ئەم نەریتە بشکێنێت و هانسی فلیک یاریزانێکی کاریگەر لەناو تیپەکەدا کاندید بکات. ئەگەر یاریزانەکە لە پلە باڵاکانیش نەبێت، یاریزانەکان ئەمە قبوڵ ناکەن.

ئیدارەی بارسێلۆنا لەم بابەتەدا حسابی پاڵپشتی یاریزانانی یانەکەی دەکرد، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گرژییەی لە نێوان تێرشتیگن و بەشێک لە هاوڕێکانی بەهۆی ڕووداوەکانی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە. بەڵام یەکێتی تیپەکان زاڵ بوو، بەو پێیەی یاریزانەکان ڕێککەوتن لەسەر پاراستنی سەربەخۆیی ژووری جلگۆڕین و ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی.

هانسی فلیکی ڕاهێنەر خۆی لە دۆخێکی ئاڵۆزدا دەبینێتەوە کە ڕەنگە بگۆڕێت بۆ قەیرانێک کە مەترسی لەسەر سەقامگیری پڕۆژەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە دروست بکات.



AM:10:39:05/08/2025