شۆڕشی ئەمۆریم لە مانچستەر یونایتد

ڕوبێن ئامۆریمی ڕاهێنەری پورتوگالی هەنگاوی توندی ناوە بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی مانچستەر یونایتد لەنێو نوخبەی پریمەرلیگ دوای وەرزێکی کارەساتبار کە تیپەکەی ح٨لە پلەی ١٥ کۆتایی هات و لە یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بە تۆتنهام دۆڕا.

ئامۆریم کە لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا پۆستەکەی گرتە دەست، ڕژێمێکی توندی لە ژووری جلگۆڕین سەپاند، چوار یاریزانی سەرەکییان لەخۆگرتبوو کە بریتین لە ئەلیخاندرۆ گارناچۆ، ئەنتۆنی، جادۆن سانچۆ و تایرێل مالاسیا، ئەمەش پشتڕاستیکردەوە کە ئەوان لە پلانەکانیدا نین و بەشدارییان لە گەشتی پێش وەرزی تیپەکەدا کردووە بۆ ئەمریکا. ئەگەر بەم زووانە یانەکە بەجێنەهێڵن، ئەوا بە جیا مەشق دەکەن بۆ ئەوەی خۆیان لەو شتە بەدوور بگرن کە بە "ڕەفتاری ژەهراوی" وەسفی کردووە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ڕاهێنەرەکە گروپێکی نوێی سەرکردایەتی پێکهێناوە کە پێکهاتووە لە برۆنۆ فێرناندێز، لیساندرۆ مارتینێز، هاری ماگوایەر، دیۆگۆ دالۆت، تۆم هیتۆن وئ مەزراوی. هەروەها یاسای توندی سەپاندووە سەبارەت بە دیسپلین و کارلێککردن لەگەڵ هاندەران.

لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا یانەکە زیاتر لە 160 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە بۆ گواستنەوەی برایان مبومۆ و ماتیۆس کونها و دیێگۆ لیۆن، تا ئێستاش بەدوای هێرشبەر و گۆڵپارێزێکی نوێدا دەگەڕێت، سەرەڕای ڕکابەرییەکانی نیوکاسڵ، بنیامین سیسۆکۆ ئامانجی سەرەکییە، لایپزیگ بەهای ئەو یاریزانە لە نێوان 70 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ داناوە.



AM:10:48:05/08/2025