ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی دووپاتی کردەوە کە ئاردا گولەر ئەستێرەی تورکیا تەحەدایەکی ڕاستەقینە بۆ چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید دروست دەکات، چونکە ئەلۆنسۆ بەنیازە ئەو یاریزانە لە پێگەی هێڵی ناوەڕاست جێگیر بکات، ئەمەش ڕۆڵێکی نوێیە کە گولەر پێی نامۆیە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی شاهانە هیوایەکی زۆری بە بەهرەی گولەر هەیە، لەکاتێکدا ئەلۆنسۆ بەرپرسیارە لە ئامادەکردنی ئەو یاریزانە و سەرخستنی بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ ئەم پۆستە هەستیارەدا بگونجێنێت.