ئەو دوو یانەیە زۆرترین ئەگەری گواستنەوەیان لەگەڵ ڕۆدریگۆ هەیە

لە بازاڕە قەرەباڵغەکەی گواستنەوەی هاوینەدا، چەند تیپێک ئارەزووی گواستنەوەی ڕۆدریگۆ گۆس دەکەن لە یانەی ڕیال مەدرید.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی تایمز، ئارسناڵ گرنگی بەو یاریزانە بەڕازیلییە دەدات وەک بژاردەیەکی بەدیل بۆ هێرشبردن ئەگەر گرێبەستەکەی ئێبێرێچی ئیزێ سەرکەوتوو نەبێت.

پاریس سانجێرمان یەکێکی دیکەیە لە پاڵێوراوەکان کە هەوڵدەدات وەک جێگرەوەی برادلی بارکۆلا گرێبەستی لەگەڵدا بکات، بەتایبەتی ئەگەر ئەم دووەمیان بچێتە لیڤەرپوول.

لەلایەکی دیکەوە یانەی ڕیال مەدرید دەستی بە ڕۆدریگۆوە گرتووە و بیر لە فرۆشتنی ناکاتەوە مەگەر ئۆفەرێک لە 80 ملیۆن یۆرۆ زیاتر نەبێت، خابی ئەلۆنسۆ، ڕاهێنەری تیپەکە دووپاتیکردەوە، ئەو یاریزانە لەم وەرزەدا بەشێک لە پلانی تیپەکە دەمێنێتەوە.



PM:12:13:08/08/2025