بەگوێرەی هەواڵە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیکی و برایم دیاز گەیشتووەتە ڕێککەوتنی فەرمی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان لەگەڵ یانەکەی.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەردوو لایەن سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیان کۆتایی پێهێناوە، و ئەوەی ماوە تەنها ڕاگەیاندنی فەرمی گرێبەستە نوێیەکانە لە ماوەی داهاتوودا.
جێگای سەرنجە کە کۆرتوا گرێبەستەکەی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٧ نوێ دەکاتەوە، دیاز گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٣٠ درێژ دەکاتەوە.