فابریزیۆ ڕۆمانۆ دووپاتی کردەوە کە یوڤانتۆس دڵنیایە لەم مانگەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕاندال کۆلۆ موانی ئەنجام بدات.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان ئەو یاریزانە و نیوکاسڵ یان تۆتنهامدا نییە، بەو پێیەی یاریزانەکە دووپاتیکردووەتەوە کە تەنها سەرنجی لەسەر دانوستانە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە.