میلان بێهیوا نەبووە لە داخستنی گرێبەستی دوسان ڤلاهۆڤیچ پێش دەستپێکردنی وەرزی ئیتاڵیا.
ماسیمیلیانۆ ئەلێگری پێویستی بە ڤلاهۆڤیچ هەیە بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبردن بەهێزتر بکات، کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ڕۆیشتنی چەند هێرشبەرێکەوە کاریگەری لەسەر بووە، وەک ئەلڤارۆ مۆراتا و تامی ئەبراهام.
کالچیۆ مێرکاتۆ ئاشکرایکردووە، ڕۆسۆنێری بەردەوامە لە هەوڵەکانیان و دانوستانەکانی لەگەڵ دەورووبەری یاریزانەکە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی، بەو هیوایەی یوڤانتۆس ڕازی بکات بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا پێشنیارەکەیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە سربییە قبوڵ بکات.