قەیرانەکانی بەرشەلۆنە بەردەوامی هەیە

ئیدارەی بارسێلۆنا ماوەی چەند وەرزێک قەیرانێکی بەردەوامی لە تۆمارکردنی یاریزانی نوێدا بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش سێبەری لەسەر ئامادەیی و ئاستی تیپەکە لە سەرەتای هەر وەرزێکدا دروستکردووە.

لە ساڵی ٢٠٢١ یانەکە نەیتوانی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەستێرەی یانەکەی تۆمار بکات تا کۆتا ڕۆژی گواستنەوەی هاوینە.

وەرزی دواتر سەرهەڵدانی ئەو شتانەی کە بە "لیڤەری ئابووری" ناسرابوون، ئەمەش ڕێگەی بە یانەکە دا گرێبەستی لەگەڵ یاریزانە گەورەکانی وەک ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی و ڕافینها و ژول کۆند واژۆ بکات. بەڵام ئەم چارەسەرانە کاتی بوون و بەتەواوی چارەسەری قەیرانەکەیان نەکرد.

لە وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ ئاستەنگەکان پەرەیان سەند. یاریزانانی وەک ئیلکای گوندۆغان و ڕۆمیۆ و ئەلۆنسۆ و ئینیگۆ مارتینێز بە قۆناغ ناویان تۆمارکران، لە بەرامبەردا یاریزانانی پێشووی وەک ڕۆناڵد ئاراوخۆ و سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ و گاڤی دووبارە ناویان تۆمارکرایەوە، ئەمەش ئاڵۆزییەکی بەرچاوی کارگێڕی و ڕێکخراوەیی دروستکرد.

هاتنی دانی ئۆلمۆ کە زیاتر لە 50 ملیۆن یۆرۆی تێچوو،لە دوو قۆناغی یەکەمی وەرزی ڕابردوودا دواکەوت، بەهۆی پێکانەوە درێژخایەنەکەی کریستینسن، ئەمەش کاریگەری لەسەر پلانەکانی تیپەکە هەبوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی پێنجەم لەسەریەک، بەرشەلۆنە بەردەوامە لە پێشبڕکێکانی بەرامبەر کات بۆ تۆمارکردنی یاریزانەکانی. فایلەکانی مارکوس ڕاشفۆرد، ڕۆنی باردۆخجی، چێسنی، فۆرت، جیرارد مارتن و بێرناڵ هێشتا هەڵپەسێردراون.

هەروەها یانەکە بیر لە تۆمارکردنی باردۆخجی و بێرناڵ دەکاتەوە لە یەدەگەکان بۆ ئەوەی فشارەکانی سەر تیپی یەکەم کەم بکاتەوە.



PM:07:42:11/08/2025