چیتر کەناڵی ڕیال مەدرید کاتیان نابێت بۆ ئامادەکردنی گرتە ڤیدیۆییەکانی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانان پێش یارییەکانی لالیگا.
یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوی ناوبژیوانانی یارییەکانی لالیگا ڕۆژێک پێش یارییەکە پێش کاتژمێر 4:00 PM بەکاتی ئیسپانیا بڵاودەکرێتەوە.
بۆ نموونە ئەگەر یارییەکەی ریاڵ مەدرید لە ڕۆژی یەکشەممەدا بێت، ڕۆژی شەممە پێش کاتژمێر 4:00ی ئێوارە ناوی ناوبژیوانانی یارییەکە بڵاودەکرێتەوە.
ئەگەر یارییەکە ڕۆژی شەممە بێت، ڕۆژی هەینی پێش کاتژمێر4:00ی ئێوارە ناوی ناوبژیوانان بڵاودەکرێتەوە .