ڕۆژنامەنووس بن جاکۆبس پێشهاتەکانی دانوستانەکانی لیڤەرپوول لەگەڵ نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیساکی هێرشبەری سویدی ئاشکرا کرد.
یاریزانەکە پابەندە بە خواستی خۆیەوە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی سوورەکان و پێگەی خۆی ناگۆڕێت مەگەر یانەکە ئاگاداری نەکاتەوە کە گرێبەستەکە مەحاڵە، ئەمەش تا ئێستا ڕووی نەداوە، چونکە لیڤەرپوول هێشتا کار لەسەر تەواوکردنی گرێبەستەکە دەکات.
ئەو ڕۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەدا کە نیوکاسڵ دەیەوێت لەم هەفتەیەدا ئەو بابەتە یەکلایی بکاتەوە، پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێ.
ئیدارەی لیڤەرپوڵ ئامادەیە ئۆفەرێک پێشکەش بکات کە دەگاتە ١٢٠ ملیۆن پاوەند ، دوای ئەوەی ئۆفەری پێشووی بە بڕی 110ملیۆن پاوەند ڕەتکرایەوە.
لە کاتێکدا نیوکاسڵ ئەو ئۆفەرە 110 ملیۆن پاوەندە بە کەم و ئامانجێکی فەرمی دەزانێت، بەڵام لیڤەرپوول بە سەرەتای دانوستانەکان بە پشتبەستن بە گفتوگۆکانی پێشووی نێوان هەردوولا دەزانێت.