یانەی سلێمانی سەردانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانیان کرد

وەفدێکی یانەی سلێمانی بە سەرۆکایەتی سەرکەوت حەسەن سەرۆک و ئەندامانی یانەکە سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراقیان کردو لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیەکەوە پێشوازییان لێکرا.

کاروان شێخ زیرەک سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق سوپاسی سەرۆک و ئەندامانی یانەی سلێمانی کرد کە بەردەوام خزمەتی وەرزشیان کردووە.
لەلای خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی یانەی سلێمانی بەڵێنی هەموو هاوکارییەک و پاڵپشتیەکی لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە تایبەتی و وەرزشی کوردستان بە گشتیدا.



راگەیاندنی لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق



PM:07:44:13/08/2025