ناکۆکی دارایی لەسەر گواستنەوەی دۆنارۆما بۆ یانەی مانچستەر سیتی هەیە

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، یانەی مانچستەر سیتی نزیکە لە کۆتایی هێنان بە گرێبەستەکەی بۆ گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی و هەردوولا گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر مووچەی ساڵانەی 12 ملیۆن یۆرۆ زیاتر.


ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پیپ گواردیۆلا گفتوگۆی بنیاتنەری لەگەڵ گۆڵپارێزەکە ئەنجامداوە، یانە ئینگلیزییەکە هەوڵی دانوستان لەسەر نرخی گواستنەوەی یاریزانەکە دەدات بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ.

لای خۆیەوە بریکاری یاریزانەکە، ئینزۆ ڕایۆلا پێی وایە بەهای دادپەروەرانەی دۆنارۆما ٢٥ ملیۆن یۆرۆیە، بەتایبەتی کە تەنها یەک ساڵ ماوە بۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان. لەلایەکی دیکەوە، یانە فەرەنسییەکە داوای تا ٥٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات، بەپێی ڕۆژنامەی لا ڕیپبلیکا.



PM:12:50:14/08/2025