لویس ئێنریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان دووپاتیکردەوە کە ئامانجی سەرەکی تیپەکەی بۆ وەرزی ٢٠٢٥/٢٠٢٦ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگە بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک.
ئینریکی وتی: دەمانەوێت دووجار لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنین، ئەوە ئامانجی ئێمەیە، زۆر قورسە ببینین تیپێک ئەو ئاستە بەدەستبهێنێت، بەڵام شەڕ دەکەین بۆ بەدەستهێنانی.
سانجێرمان هیوادارە دەستکەوتەکەی وەرزی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە، کاتێک بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی چامپیۆنسلیگی بەدەستهێنا، ئەمساڵیش بە ئاواتێکی گەورەتر دەستپێدەکات بۆ پاراستنی جامەکە.