ئاس بڵاویکردۆتەوە، ئیدر میلیتاو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا ساڵی 2028 نوێکردەوە، ئیدارەی یانەکە بە وردی چاودێری گەشەکردنی جەستەیی ئەو دەکات، چونکە توخمێکی گرنگە بۆ دیاریکردنی پلانی گواستنەوەی بەرگری لە هاوینی داهاتوودا.
مەدرید دوو بژاردەی بەرچاوی لەسەر مێزەکە هەیە، بەبێ گوێدانە دۆخی میلیتاو:
ئیبراهیم کۆناتی (26 ساڵ، لیڤەرپوول)
ویلیام سالیبا (24 ساڵ، ئارسناڵ)
گرێبەستی هەردوو یاریزان لەگەڵ یانەکانیان لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت.