ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، داهاتووی جیانلویجی دۆنارۆما لەگەڵ پاریس سانجێرمان نزیکە لە کۆتایی، دوای ئەوەی لە پلانەکانی لویس ئێنریکی ڕاهێنەر دوورخرایەوە و پێی باشترە گرێبەست لەگەڵ لۆکاس شیڤالیێر بکات و گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە لە پێکهاتەی جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر تۆتنهام دووربخاتەوە.
مانچستەر سیتی نزیکترین بوو لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ جێگرتنەوەی ڕۆیشتنی ئیدرسۆن بۆ یانەی گالاتاسەرای، نرخەکەی بە 40 ملیۆن پاوەند دیاریکرا و مووچەی هەفتانەش دەگاتە 300 هەزار پاوەند.
بەڵام پێشهاتەکانی ئەم دواییە دەرگایان بەڕووی مانچستەر یونایتددا کردۆتەوە، ئەگەر ئەندرێ ئۆنانا بگەڕێتەوە ئینتەرمیلان، ڕەنگە ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە بۆ یونایتد، بەمەش پێدەچێت گرێبەستەکە لە ئینگلتەرا مشتومڕی لەسەر بێت.