ڕۆژنامەی مارکا دووپاتی کردەوە کە فرانکۆ ماستانتونۆ یاریزانی نوێی یانەی ڕیال مەدرید بەبێ هیچ ئاستەنگێک دەتوانێت بەشداری چامپیۆنزلیگ بکات، سەرەڕای ئەوەی بە فەرمی ناوی لە یانەی کاستیلا تۆمار کردووە.
ماستانتونۆ بە متمانەیەکی زۆر ناسراوە لە یاریگادا، بەو پێیەی پێویستی بە کاتی زۆر نییە بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بکات و یاری رابردوو سەلماندی کە یاریزانێکی گونجاوە بۆ ریاڵ مەدرید.
ماستانتونۆ یەکەم یاری ڕکابەریی خۆی بەرامبەر ئۆساسۆنا وەک یاریزانی یەدەگ بۆ ماوەی 23 خولەک ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا 17 جار قاچی لە تۆپەکە داوە و 89%ی وردی پاسی بەدەستهێناوە، هەروەها هەلێکی ڕوون و لێدانێکی ڕوونی دروستکرد کە لەلایەن گۆڵپارێزی بەرامبەرەوە ڕێگری لێکرا.