ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە دانوستانەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی هۆڵەندی فرێنکی دی یۆنگ دوابخات تا دوای داخستنی دەروازەی گواستنەوەی هاوینە.
یانە کەتەلۆنییەکە پێی وایە لە ئێستادا ئەولەویەت بۆ گواستنەوەی یاریزانی نوێ و دەستکاریکردنی مووچەیە. دواتر پێداچوونەوە بە دۆسیەکەی دی یۆنگ دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بە مەرجە داراییەکان کە زیاتر لەگەڵ سیاسەتی یانەکەدا دەگونجێت.
دی یۆنگ کە گرێبەستەکەی لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت، پایەیەکی سەرەکی هێڵی ناوەڕاستە، بەرشەلۆنەش چاوی لەوەیە داهاتووی درێژخایەنی خۆی مسۆگەر بکات لە نێوان ئارەزووی چەند یانەیەکی گەورە.