فەرمی: سیتی بۆ ماوەی 4 ساڵ گرێبەست لەگەڵ ڕوبن دیاس نوێ دەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند، ڕوبێن دیاسی بەرگریکاری پورتوگالی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ درێژکردەوە و تا هاوینی 2029 لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە.

ئەم درێژکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە دیاس لەو کاتەوەی لە ئەیلوولی 2020 لە بەنفیکا پەیوەندی بە سیتیەوە کردووە، بووەتە پێکهاتەیەکی سەرەکی بەرگری تیپەکە.

یاریزانە تەمەن 28 ساڵەکە دەڵێت "زۆر دڵخۆشم و شانازی دەکەم بە یاریکردن لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی، یانەیەک کە ئاواتەکانی لەگەڵ  مندا یەکدەگرێتەوە، من شارەکە و هاندەرانیشم خۆشدەوێت، پاڵپشتییەکانیان هەر لەسەرەتاوە سەرسوڕهێنەر بووە، ئێستا ئەرکی من بەردەوام بم لە بەخشینی هەموو توانام بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدەم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زیاتر".

دیاس زیاتر لە 200یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە و 9 نازناوی بەدەستهێناوە، دیارترینیان چوار نازناوی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ بووە، جگە لە چەندین خەڵاتی تاکەکەسی.



PM:12:36:22/08/2025