ئەلۆنسۆ یەک داواکاری بۆ ڤینیسیۆس هەیە!

ڕۆژنامەی مارکا دووپاتی کردەوە کە پێگەی ڤینیسیۆس جونیۆر لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی ڕیال مەدرید دەستی لێنادرێت، بەڵام چابی ئەلۆنسۆ چاوەڕێی گەڕانەوەی یاریزانە بەڕازیلیەکە دەکات بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ باشترین ئاستی خۆی.


ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە ئاگاداری گرنگی خێرایی ڤینیسیۆسە وەک یاریزانێکی باڵ لە هێرشبردندا، بەڵام پێی وایە تیپەکە لەم وەرزەدا پێویستی بە وەشانێکی کاریگەرتر لە یاریزانەکە هەیە، بەتایبەت لەڕووی گۆڵ تۆمارکردنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ماوە درێژەی کە گۆڵی نەکردووە.

ڤینیسیۆس ئێستا هەلی گۆڕانکاری لە سەردەمی ئەلۆنسۆ بۆ ڕەخساوە، بۆ ئەوەی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆچوونی خۆی نەگۆڕێت  و ناتوانرێت لە پێکهاتەی سەرەکی دووربخرێتەوە.



AM:11:35:23/08/2025