یانەی سلێمانی دو گرێبەستی واژۆکرد

دوو یاریزانی نوێ کە یەکێکیان پیشەگەرە پەیوەندییان بە تیمی تۆپی دەستی یانەی وەرزشی سلێمانییەوە کرد.

یانەی سلێمانی تەنها یانەی هەرێمی کوردستانە لە وەرزی نوێی خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بەشداری دەکات، لە پێناو تۆکمەتر کردنی پێکهاتەکەشیدا ئەمڕۆ دو گرێبەستی نوێی واژۆکرد.

کەرەم تاڕق لە یانەی فتوەی موسڵەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی دایکەوە کرد و کامەران ئەسەدوڵای یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی ئێرانیش لە یانەی جەیشەوە ڕویکردە یانەی سلێمانی و بۆ وەرزی نوێ لەژێر دەستی سۆران موستەفای ڕاهێنەردا یاری دەکات.

یانەی سلێمانی لە چەند رۆژی ڕابردودا سەهەند ئەشرەفی گۆڵکاری یانەی کەرخ و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقیشی بۆ ڕیزەکانی گەڕاندەوە.


راگەیاندنی سلێمانی




PM:08:04:23/08/2025