توتۆسپۆرت دووپاتی کردەوە کە یانەی یۆڤانتۆس ئارەزووی گواستنەوەی ئیلکای گۆندۆگانی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی دەکات.
یاریزانە ئەڵمانییەکە لەم وەرزەدا لەگەڵ سیتی درێژە بە ژیانی وەرزشی خۆی نادات، بریکارەکەی پەیوەندی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە کردۆتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی.
گەورەترین بەربەست لەبەردەم ئەو گرێبەستە، مووچەی زۆری گوندۆگانە، بەڵام یاریزانەکە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی گرێبەستێکی دوو ساڵە واژۆ بکات بۆ ئەوەی بارگرانی دارایی لەسەر ئیدارەی خانمە پیرەکە کەم بکاتەوە.