یانەی وەرزشی سلێمانی بەردەوامە لە تۆکمەترکردنی پێکهاتەی تیمی تۆپی دەست و لەو پێناوەشدا یاریزانێکی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقی گواستەوە.
تیمی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی کە تاکە یانەی هەرێمی کوردستانە لە خولی بژاردەی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق ، ئەمڕۆ گرێبەستێکی نوێی واژۆکرد و حسێن ئەحمەد عەزیزی یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراقی هێنایە ریزەکانی.
یانەی سلێمانی بەڕاهێنەرایەتی سۆران موستەفای ڕاهێنەر ئامانجیانە بۆ وەرزی نوێی خولەکە ئەنجامێکی بەرچاو دەستەبەربکەن، لەو پێناوەشدا تا ئێستا چوار یاریزانی نایابی نوێیان بۆ ریزەکانیان گواستوەتەوە.