هەریەکە لە ئارا دانا و ئەندیا کارزان و لاوی ژیار ، یاریزانانی یانەی سلێمانی، لە ئێستادا لەگەڵ هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی عێراق لە شاری سنەی ئێران ، بەشدارن لە کامپێکی مەشق و ڕاهێناندا.
رۆژی 10ی ئەیلولی داهاتو هەڵبژاردەی عێراق گەشتی مەغریب دەکات و بەشداری پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەب دەکات، هەرسێ بەهرەمەندەکەی یانەی سلێمانیش لە پاڵەوانێتییەکەدا بەشداردەبن.
راگەیاندنی سلێمانی