پاداشتەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

پێگەی RMC Sport فەرەنسی پاداشتی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بۆ وەرزی 2025/26 ئاشکرا کرد، وەک ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا پەسەندی کردووە کە بەم شێوەیەن:



هەر یانەیەک بەشداری بکات لە قۆناغی یەکەمی خولەکە: 18.6 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن.

هەر بردنەوەیەک لە قۆناغی یەکەمی خولەکە: 2.1 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن.

یەکسانبوون لە قۆناغی خولەکەدا: 700هەزار یۆرۆ وەردەگرن.

پلەی یەکەم: 9.9 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

گەیشتن بە قۆناغی 16: 11ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

گەیشتن بە قۆناغی چارەکی کۆتایی: 12
5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی: 15ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

گەیشتن بە یاری کۆتایی: 18.5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

بردنەوەی پاڵەوانێتییەکە (پاڵەوان): 6.5 ملیۆن یۆرۆی زیادە وەردەگرێت دوای ئەوەی پێشتر 18.5ملیۆن یۆرۆی وەرگرتبوو.

جگە لەوەش 853 ملیۆن یۆرۆ لە مافی تەلەفزیۆن لەنێوان یانە بەشداربووەکاندا دابەش دەکرێت.



PM:01:27:28/08/2025