تیروپشکی چامپیۆنزلیگ:ڕیال مەدرید ڕوبەڕوی سیتی و لیڤەرپوول دەبێتەوەو تاقیکردنەوەی سەختیش بۆ پاریس

پاریس سان جێرمان، پاڵەوانی بەرگریکار، لە قۆناغی خولدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڕووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و تۆتنهام دەبێتەوە.

یانەکان بەسەر چوار ئاستدا دابەشبوون کە هەر ئاستێک نۆ تیپیان لەخۆگرتووە. هەر تیپێک لە هەر ئاستێکەوە دوو یاری دەکات، چوار یاری لە یاریگای خۆی و چوار یاری لە دەرەوەی یاریگا ئەنجام دەدات.

هەشت تیپی یەکەمی ڕیزبەندی کۆتایی سەردەکەون بۆ قۆناغی ١٦، ئەو یانانەی لە پلەی ٩ تا ٢٤ دایە دەچنە قۆناغی پلەی ئۆف.

ئەو یانانەی لە ڕیزبەندی 25 بۆ 36 دایە، ئەم وەرزە بەبێ بەشداریکردن لە هیچ ڕکابەرییەکی تری ئەوروپا کۆتایی بە هەڵمەتی چامپیۆنزلیگ دەهێنن.

تیروپشکی یانەکان بەم شێوەیەیە:

پاریس:

ڕیال مەدرید: مان سیتی - لیڤەرپوول - یۆڤانتۆس - بەنفیکا - مارسیلیا - ئۆڵۆمپیاکۆس - مۆناکۆ - کایرات

مان سیتی: بروسیا دۆرتمۆند - ڕیال مەدرید - بایر لیڤەرکوزن - ڤیاڕیال - ناپۆلی - بۆدۆ گلیمت - گالاتاسارای - مۆناکۆ

بایرن میونشن : چێڵسی - پاریس سانجێرمان - کڵب بروج - ئارسناڵ - سپۆرتینگ لیشبۆن - ئایندهۆڤن - سینت جیلۆز - پافۆس

لیڤەرپوول : ڕیال مەدرید - ئینتەرمیلان - ئەتلەتیکۆ مەدرید - ئینتراخت فرانکفۆرت - ئایندهۆڤن - مارسیلیا - قەراباگ - گالاتاسەرای

ئینتەر: لیڤەرپوول - بروسیا دۆرتمۆند - ئارسناڵ - ئەتلەتیکۆ مەدرید سلاڤیا پراگ - ئەیاکس - کایرات - سینت جیلۆیس

چێڵسی : بەرشەلۆنە - بایرن میونشن - بەنفیکا - ئەتالانتا - ئەیاکس - ناپۆلی - پافۆس - قەراباگ

دۆرتمۆند

بارسێلۆنا: پاریس سانجێرمان - چێڵسی - ئینتراخت فرانکفۆرت - کڵەب بروج - ئۆڵۆمپیاکۆس - سلاڤیا پراگ - کۆپنهاگن - نیوکاسڵ



PM:09:53:28/08/2025