بەرشەلۆنە تووشی کێشەی دارایی دەبێتەوە

پێگەی جیجانتێس بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانیوە ڕێژەی دارایی پێویست بۆ تۆمارکردنی یاریزانەکانی دابین بکات، سەرەڕای فرۆشتن و دەرچوون لەم دواییانەدا، لەوانە ڕۆیشتنی ئیناکی پێنا و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڕۆمیۆ و گواستنەوەی یان ڤێرجیلی بۆ مایۆرکا.

یانە کەتەلۆنییەکە بەدوای چارەسەری بەدیلدا دەگەڕێت، بیر لەوە دەکاتەوە کە گەرەنتییەکی بچووکی دارایی پێشکەش بکات بۆ تۆمارکردنی جیرارد مارتن و ڕۆنی بارداغجی، بەبێ ئەوەی پشت بە گواستنەوەکانی ئەم دواییە یان کورسی VIP ببەستێت.



AM:12:35:29/08/2025