مباپێ تەحەدایەکی ژمارەی پێوانەیی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات

کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید هەوڵدەدات بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی گۆڵە سەرنجڕاکێشەکانی لە لالیگا، تا ئێستا لە حەوت یاری لەسەریەک گۆڵی تۆمارکردووە.

ئەو ژمارەیە پێوانەییە لەلای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ماوەتەوە، کە لە وەرزی 2014-2015 لە 10 یاری لەسەریەک گۆڵی تۆمارکردووە و 19 گۆڵی تۆمارکردووە، پێش ئەوەی وەرزەکەی بە 48 گۆڵ لە 35 یاری خولەکەدا کۆتایی پێبهێنێت.

مباپێ چاوی لەسەر ئەم تەحەدایەیە، چونکە هەوڵدەدات باشترین دەستپێکی گۆڵکردن لە ژیانی وەرزشیدا لە خولی ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.



PM:08:55:29/08/2025