فیفا سزای هەڵبژاردەی عێراقی دا

یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا بە بڕی ٤٠ هەزار دۆلار سزای یەکیەتیی تۆپی پێی عێراق دەدات بەهۆی جێبەجێنەکردنی یاسا و ڕێساکان، دوای ئەوەی ژمارەیەک هاندەر لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر کۆریای باشوور هاتنە سەر چیمەنی یاریگاکە. 

هەروەها فیفا سڕکردنی عەلی حەمادی بۆ دوو یاری پشتڕاستکردۆتەوە (ئەو لە یارییەکەی بەرامبەر ئوردن بەشداری نەکردووە و لە یارییەکەی ئەندەنوسیاشدا بەشداری ناکات).

 جگە لە غەرامەکردنی بە بڕی پێنج هەزار دۆلار، ئەمەش بەپێی ڕێسا بەرزەفتەکان.



PM:02:04:31/08/2025