یارییەکانی36هەمین پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب لە مەسقەتی پایتەختی میرنشینی عومان دەستیپێکرد.
یانەی سلێمانی پاڵەوانی عێراق یەکەم یاریی خۆی لە پاڵەوانێتیەکەدا بە بردنەوەیەکی گرنگ دەستپێکرد و (3-2) لە یانەی فوحەیلحلی کوەیتی بردەوە.
پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب ئەمساڵ بەبەشداری 24 یانە لەسەر ئاستی کوڕان و 11 یانە لەسەر ئاستی کچان بەڕێوەدەچێت ، هەریەکە لە یانەکانی سلێمانی و غازی جنوب و نەوتی شیمال لە عێراقەوە بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کردوە.
پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب ئەمڕۆ دەستیپێکرد و رۆژی چواری ئەیلول پەردە لەسەر یارییەکانی دادەدرێتەوە.