کێشەیەکی ڕوون هەڕەشە لە بەرشەلۆنە دەکات

لە گەڕی سێیەمی وەرزی 2025-2026ی لالیگا، بەرشەلۆنە بە ئەنجامی 1-1 بەرامبەر ڕایۆ ڤالیکانۆ یەکسان بوو، یارییەکە تیشکی خستە سەر کێشەیەکی ڕوونی ئیدارەی تۆپی تیپی کەتەلۆنی.

بارسا زاڵ بوو بەسەر یاریەکەدا، 21 جار لە ناو ناوچەی سزای ڕایۆدا لێدانی هەبوو،ئەمە لەکاتێکدایە 16 لێدانیان بۆ یانەی میواندار بوو، بەڵام باڵادەستییەکەی نەیتوانی ببێتە یارییەکی کاریگەر لە هێرشبەریدا.

ڕایۆ 13 لێدانی هەبوو، 7 لێدانیان لە گۆڵدا بوو، بەرشەلۆنە تەنها توانی سێ لێدان بۆ گۆڵ ئاڕاستە بکات، ئەمەش گوزارشتە لە سەختی تیپەکە لە گۆڕینی هێڵی بەرگری بۆ گۆڵ.

هەروەها ڕایۆ لە لێدانی گۆشەدا ئاستێکی بەرزی لە بەرشەلۆنە بوق  (9 بە 4)، سوودی لە هەموو هەڵەیەکی کەتەلۆنی وەرگرت، فران پێرێز لە گۆشەیەکەوە گۆڵی یەکسانبوونیشی تۆمارکرد.

لە یارییەکەدا دووپاتی کردەوە کە فشاری بەرزی هانسی فلیک و گرتنی هێڵی بەرگری بەتەنها بەس نییە، هەروەها باشترکردنی توانای یەکلاکەرەوە لەبەردەم گۆڵدا پێویستیەکی بەپەلەیە ئەگەر بەرشەلۆنە بیەوێت ڕکابەری لەسەر نازناوی خولەکە بکات.



PM:03:38:01/09/2025