فێرمین لۆپێز وەڵامی فلیک دەداتەوە

فێرمین لۆپێز وەڵامی لێدوانەکانی هانسی فلیکی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی دایەوە کە دووپاتیکردبۆوە  دڵی یاریزانەکە کەتەلۆنییە و پێیوایە لەگەڵ تیپەکەدا دەمێنێتەوە.

فێرمین وتی: زۆر گرنگ بوو، چونکە هەمیشە شەڕم کردووە بۆ ئەوەی لێرە بم، بۆ ئەوەی بۆ بارسا یاری بکەم، بیرۆکەکەم ئەوەیە لێرە بمێنمەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە تۆپی پێدا هەمیشە ناتوانیت پێشبینی شتەکان بکەیت، شتگەلێک هەیە کە پشت بە یاریزانەکە نابەستێت، بەڵام ئەولەویەتی من هەمیشە مانەوە بووە لە بارسا.



PM:09:09:02/09/2025