ئاماده‌كارییه‌كانی تیمی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌ستی پێكردووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و تۆكمه‌تركردنی له وه‌رزی نوێ‌دا به‌رگریكارێكی سه‌نیگالی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
وسام محه‌مه‌د بازگ سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیمه‌كانی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به گرێبه‌ست كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌یان پێی ڕاگه‌یاندنین كه ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌نی 22 ساڵه و له هێڵی به‌رگری یاری ده‌كات كه له یانه‌ی نه‌جه‌ف له وه‌رزی ڕابردوو یاری ده‌كرد
وسام ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئامدی مسته‌فا وه‌ك پیشه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ یاریزانانی دیكه‌ی تیمه‌كه‌مان ده‌بنه به‌رگریكار و له‌م وه‌رزه قه‌لای به‌هێز ده‌بن بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێزی تیمه به‌شداره‌كان له خولی نایابی یانه‌كانی عێراف دا و هه‌روه‌ك ده‌مانه‌وێت له‌م وه‌رزه‌دا دووباره ڕكابه‌ری بۆ ئه‌نجام بكه‌ین .