بەرشەلۆنە گفتوگۆکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ چڕتر دەکاتەوە

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە لەم دواییانەدا گفتوگۆکانی چڕکردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانی هۆڵەندی فرێنکی دی یۆنگ.

بەڵام تا ئێستا یانە کەتەلۆنییەکە نەیتوانیوە بگەنە ڕێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی  بەڵام نیگەران نیە.

بەرشەلۆنە، دەزانێت خواستی یاریزانەکە مانەوەیە، بۆیە یانەکە ئارامە کاتێک دەزانێت یاریزانە هۆڵەندییەکە درەنگ یان زوو گرێبەستێکی نوێ واژۆ دەکات، بەڵام مەبەست لێی داخستنی ئەم بابەتەیە بە زووترین کات.



PM:09:01:04/09/2025