لە شاری بەغداد تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی ناوبژیوانانی عێراق بەڕێوەچوو، 13 ناوبژیوانی شاری سلێمانیش توانییان تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن.
بەئامادەبوونی فەهمی محمد ئەندامی لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق و سەردار عەلی جێگری سەرۆک و رێبوار عومەر سکرتێری لیژنەی ناوبژیوانانی سلێمانی، تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی عێراق بەڕێوەچوو.
لە تاقیکردنەوەکەدا 13 ناوبژیوانی سلێمانی کە لە 6 ناوبژیوانی ناوەڕاست و 7 ناوبژیوانی یاریدەدەر پێکهاتبوون، توانییان هەردوو تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن.
سەرجەم ناوبژیوانانی سلێمانی توانییان سەرکەوتن بەدەستبێنن و بۆ وەرزی نوێ بەشداری بەڕێوەبردنی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەکەن.