گواردیۆلا هۆکاری جێهێشتنی ئاکانجییە لە مان سیتی!

مانوێل ئاکانجی بەرگریکاری سویسری باسی لە نهێنی ڕۆیشتنی لە مانچستەر سیتی بۆ ئینتەرمیلان کرد و دووپاتیکردەوە کە گفتوگۆی ڕاهێنەر پیپ گواردیۆلا لەگەڵیدا هۆکاری ڕاستەوخۆی بڕیارەکەی بووە.

ئاکانجی لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویان کردووەتەوە ڕایگەیاندووە: ڕاهێنەرەکە بە ڕوونی بۆ شەش بەرگریکارمان ڕاگەیاندووە کە تەنها دوو بەرگریکار یاری دەکەن و دوو بەرگریکار لەسەر کورسی یەدەگ دەبن، لە کاتێکدا بەشداریکردنی ئەوانی دیکە قورس دەبێت، من پێم خۆش نەبوو ئەو قسەیە ببیستم، وەک چۆن هەمیشە چاوەڕێی ئەوەم لە یاریگادا بم.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە بۆچی گواردیۆلا بڕیاریدا گرنگییەکەی کەمبکاتەوە لە پلانەکانیدا بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو، ئاکانجی لە وەڵامدا وتی: دەبێت پرسیاری لێبکەیت، هێشتا قورسە بۆ من قبوڵی بکەم، لەناکاو، من چیتر بەشێک نیم لە خێزانی سیتی، هەرچەندە هێشتا هەست دەکەم وەک خۆم، من و خێزانەکەم هەستمان بە ئاسوودەیییەکی زۆر کرد لە مانچستەر، بێ گومان بیری ژیانی لەوێ دەکەین.



PM:01:09:06/09/2025