لیڤاندۆڤسکی هەڕەشە لە فێران تۆرێس دەکات

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی ئەستێرەی پۆڵەندی پاڵنەرێکی زۆری هەیە بۆ وەرگرتنەوەی پلەی سەرەکی خۆی لە هێرشبردنی بەرشەلۆنە و وەرگرتنی پۆستی هێرشبەری لە شوێنی فێران تۆرێس.

لەم دواییانەدا هانسی فلیکی ڕاهێنەر بەهۆی پێکانەکەی ڕۆبێرت پشتی بە تۆرێس بەستووە لە پێکهاتەی سەرەکیدا، ئەمەش دەرفەتێکی بە یاریزانە ئیسپانییەکە بەخشی تا بەهای خۆی بسەلمێنێت.

بەڵام لیڤاندۆڤسکی هێشتا ئارەزووی وەرگرتنەوەی پێگەی خۆی وەک هێرشبەری هەڵبژاردەی یەکەمی تیپەکە دەکات، بەتایبەتی لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی پۆڵەندا.



PM:02:10:08/09/2025