یانەی سلێمانی دەیەمی پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی عەرەبی بوو

لە میرنشینی عومان 36هەمین پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب ئەنجامدراو یانەی سلێمانیش لەکۆی 24 یانەی بەشداربوی پاڵەوانێتیەکە پلەی دەیەمی بەدەستهێنا.

یاریزانانی یانەی سلێمانی لە قۆناغی یەکەمی پاڵەوانێتیەکەدا دو بردنەوەی یەکلەدوای یەکیان نوسیەوەو بە پێشەنگی کۆمەڵەکەیان بۆ قۆناغی 16 سەرکەوتن.

پاشان لە قۆناغی دوەمی پاڵەوانێتیەکەدا بەزەحەت و 2-3 بەرامبەر قەتەری قەتەری دوچاری شکست بون.

دواتر لەیارییەکانی دیاریکردنی پلەکانی هەشت تا 16 یاریزانانی یانەی دایک دو بردنەوەو شکستێکیان تاقیکردەوەو لە کۆتایشدا بەپلەی دەیەم کۆتاییان بە پاڵەوانێتییەکە هێنا.



PM:03:12:08/09/2025