بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، پرسی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی لە ئێستادا پرسێکی زەق نییە لەناو بەرشەلۆنەدا، بەو پێیەی هەر بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە داهاتووەکەی دواخراوە بۆ قۆناغێکی دواتر.
ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، بەردەوامبوونی لیڤاندۆڤسکی پەیوەستە بە ئاستەکەی لە یاریگادا، بەو پێیەی ئاستە نایابەکەی سوودێکی زۆری پێدەبەخشێت بە بەراورد بە مانەوە.
بەڵام لەهەمان کاتدا ئیدارەی یانەکە بەپێویستی دەزانێت ئاستی تەکنیکی لەلایەک هاوسەنگ بکات لەگەڵ دوو فاکتەری کاریگەر لەلایەکی ترەوە کە بریتین لە تەمەنی بەرزی، جگە لەوەی مووچەی زۆری هەیە، کە ئەمەش بارگرانییە لەسەر بودجەی تیپەکە.
لە کاتێکدا لیڤاندۆڤسکی بەردەوامە لە ئاستێکی بەهێز، بەڵام بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە داهاتووەکەی هێشتا هەڵپەسێردراوە، تاوەکو ئەنجامی چەند مانگی داهاتوو.